PM:10:46:20/09/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و پووچەڵ نەبووەتەوە. دەشڵێت، لە هەوڵی بەردەوامدان کە چۆنیەتیی هاوردەکردنی غازەکە بۆ ئەمریکییەکان روونبکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پرۆسەی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستان بە خاکی ئێراندا، لەگەڵ رەزامەندبوونی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای پێویستە، هێشتا گرێبەستەکە پووچەڵ نەبووتەوە و لە هەوڵداین ئەمریکییەکان تێبگەیەنین لە کۆی پرۆسەکە و چۆنیەتیی هاوردەکردنی غازەکە لە تورکمانستانەوە.
باسی لەوەشکرد،
پرۆسەکە رێکاری تەکنیکی و دارایی پێویستە، رێکارە تەکنیکییەکان کۆتایی هاتوون و
ئامادەکاریی کراوە تاوەکو لە خاکی ئێرانەوە غازەکە هاوردەبکرێت و رەزامەندیی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەرگیراوە کە نزیکەی ١٦ ملیار پێ سێجا غاز هاوردەبکرێت،
تەنها رەزامەندیی وەزارەتی دارایی ماوە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست.
لەبارەی
سوودوەرگرتن لە غازی سروشتی ناوخۆی عێراق وتی، "دەستمانکردووە بە گرێبەستکردن
لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ سوودوەرگرتن لە غازی نیشتیمانی و کەڵکوەرگرتن لێی".