سەردێڕ:

کۆمسیۆن: زیاتر لە ٢٣ ملیۆن فۆڕمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن چاپکراوە

PM:05:39:20/09/2025

464 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت، دەستەی كۆمسیاران رەزامەندی لەسەر دابەشكردنی كۆتایی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەكان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمان دەربڕیوە و بۆ کۆی پڕۆسەکەش زیاتر لە ٢٣ ملیۆن فۆڕمی دەنگدان چاپکراوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،ژمارەی ئەو كاغەزانەی بۆ دەنگدەرانی گشتی تەرخانكراون گەیشتە ٢٢ ملیۆن ٤٦ هەزار و ٢٠٠ بۆ هەڵبژاردنی تایبەت، ملیۆنێک و ٥٠٩ هەزار و ٣٠٠، لەگەڵ پەسەندكردنی کاغەزی یەدەگ بۆ دابینكردنی پێداویستییە ئۆپەراسیۆنییەكان بۆ قۆناغی هەڵبژاردن.

كاغەزەكان بەپێی ستانداردە ئەمنییە توندەكان چاپدەكرێن، لەوانەش نیشانەی ئەمنی شاراوە، رەنگی تایبەتمەند كە تەنیا بە ئامێری تایبەت و تاقیكردنەوە دەستنیشان دەكرێت، هەروەها ئەو تایبەتمەندیانەی كە رێگری لە كۆپیكردن دەكەن.

جگە لەوەش جۆرێكی كاغەز كە بەشێوەیەكی تایبەت دروستكراوە نیشانەی هاوشێوەی ئەوانەی لە کاغەزی دراودا بەكاردەهێنرێت و نیشانەی نهێنی زیادەی تێدایە بۆ دڵنیابوون لە یەكپارچەیی دەنگەكە.

دەستەی كۆمسیاران رەزامەندی لەسەر دابەشكردنی كۆتایی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەكان دەربڕی، كۆی ژمارەی دەنگدەران گەیشتە ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەر، هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی گەیشتە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣، ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانی گشتی گەیشتە هەشت هەزار و ٧٠٣ ، ژمارەی بنكەكانی دەنگدانی گشتی گەیشتە ٣٩ هەزار و ٢٨٥.

هەروەها، ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٣١٣ ٩٨٠ كەس، لەگەڵ ٨٠٩ ناوەند و چوار هەزار و ٥١١ وێستگەی دەنگدانی تایبەت، هاوکات ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە گەیشتە ٢٦ هەزار و ٥٣٨ دەنگدەر، كە ٩٧ ناوەندی دەنگدانی تایبەت و ٣٢١ وێستگەی تێدایە.













گەلەری