PM:07:10:20/09/2025
596 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری نزیکەی دوو ملیۆن قوتابی و خوێندکار و ١٤٨ هەزار مامۆستای میلاک و گرێبەست دەستپێبکات. هاوکات، مامۆستایانی ناڕازیش زەنگی بایکۆتیان لێداوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، "سبەینێ یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار قوتابی وخوێندکار لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومییەکان و ١٥٤ هەزار خوێندکاری تر لە خوێندنگە ئەهلییەکان روو لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەن".
ئاماژەی بۆ
ئەوەشکرد، "بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) ١٣٩ هەزار قوتابی
نوێ کە لە پۆلی یەکەم وەرگیراون روو لە قوتابخانەکان دەکەن".
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بەشێک لە مامۆستایان لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، زەنگی بایکۆتیان
لێداوە و داوای مووچە و ماف و شایستەکانیان دەکەن.