PM:01:41:20/09/2025
668 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، دوای پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی، هاوڵاتیان دەتوانن هەرکاتێک بیانەوێت لە بەشی مۆڵەت سەردانیان بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی، مامەڵەی بەشی مۆڵەت هیچ رێکەوتی بەسەرچوونی لەسەر نییە.
وتیشی، هاوڵاتییان دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە هەرکات بیانەوێت دەتوانێت سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.