PM:04:45:20/09/2025
744 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفیرەکەی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (فورد فیگۆ)بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵانە و لەئێستادا تەرمەکەی
لە پزیشکی دادی کەلارە و تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان
لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.