سەردێڕ:

سودانی: لە داهاتوودا عێراق دەگاتە ئاستێک پشتبەستوو نەبێت بە داهاتی نەوت

PM:04:27:20/09/2025

528 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە دەیەکانی داهاتوودا عێراق دەگاتە ئاستێک پشتبەستوو نەبێت بە داهاتی نەوت، بەڵکو گرنگی دەدەین بە ئابوورییەکی فرەچەشنی پشتبەستوو بە کشتوکاڵ و پیشەسازی.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ میانی مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی كۆنفڕانسی دیدگای عێراق وتی، بەهیواین بەهۆی پڕۆژەی رێگەی گەشەوە، عێراق ببێتە دەروازەیەک کە ٢٠٪ـی مامەڵەی بازرگانیی ئاسیا بۆ ئەوروپای لە رێگەوە ئەنجامبدرێت.

باسی لەوەشکرد، "ئێمه‌ چاومان له‌ عێراقێكه‌ كە دووربێت له‌ داهاتی نه‌وت له‌ داهاتوودا، هه‌روه‌ها بۆ ئابوورییه‌كی هه‌مه‌چه‌شن و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ كشتوكاڵی به‌رده‌وام و پیشه‌سازییه‌كی به‌رهه‌مهێنانی پێشه‌نگ بین و عێراق ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ٢٠٪ـی بازرگانی له‌ ئاسیاوه‌ بۆ ئه‌وروپا له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌ی رێكخراوی FAO و رێگای گه‌شه‌پێدانه‌وه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار هه‌لیكار له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و كارگێڕی بۆ گه‌نجه‌كان دابینده‌كات.

وتیشی، ئه‌م دیدگایه‌ هاوبه‌شی هه‌مووانه‌، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، كه‌رتی تایبه‌ت، زانكۆكان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، گه‌نجان، په‌یامێكیشه‌ بۆ جیهان كه‌ عێراق بڕیاریداوه‌ هه‌ستێته‌وه‌ و رۆڵی مێژوویی خۆی وه‌ك هێزێكی به‌رهه‌مدار و كاریگه‌ر به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ده‌بات.













گەلەری