PM:03:41:20/09/2025
560 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەلێت، لە گوندێکی سنووری ماوەت کەسێک هەستاوە بە بڕینەوەی داربەڕووی بەرز، دواتر دەستگیریان کردووە و دەست بەسەر کەرەستەکانیدا گیراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەپێناو پاراستنی سروشتی ناوچەکەیان و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت دەرچوونێکیان بۆ سنوری گوندی بەزەڕوو ئەنجامداوە و توانیویانە سەرپێچیکارێک بەتۆمەتی داربڕین دەستگیر بکەن.
وتیشی، دەستگیراوە
بەسەر مشارێک و کۆمەڵێک داری بڕاوە لە جۆری داربەڕوو، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە
بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەر کراوە.