PM:03:19:20/09/2025
832 جار خوێندراوەتەوە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوەی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەیکات، سەرتاپا شانۆگەرییە و خۆڵکردنە چاوی هاوڵاتیانە و دەیەوێت پێش هەڵبژاردن وا پیشانی بدات کە رێکەوتن دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، "دەمێکە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەحیساب باسی رێکەوتن دەکات لەگەڵ بەغدا، لێرەوە بە روونیی بە خەڵکی کوردستانی رادەگەیەنین کە ئەمە سەرتاپا شانۆگەرییە و خۆڵکردنە چاوی هاوڵاتیانە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت پێش هەڵبژاردن هەرچۆنێک بێت وا پیشانی بدات رێکەوتن دەکات، یاخود مووچەیەک یان دوو مووچە دابەشبکات، ئەویش بۆ ساردکردنەوەی هاوڵاتیان و هەوڵێکە بۆ خۆڵکردنە چاوی مووچەخۆران".
دەشڵێت، "دڵنیابن
دوای هەڵبژاردن ئەگەر پارتیی و یەکێتیی ئەم کورسییانە بەدەستبهێننەوە و خەڵکیش
نەچن بۆ دەنگدان، ئەوە دۆخی خەڵک و مووچەخۆران لە ئێستا زۆر خراپتر دەبێت و
حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندی هیچ رێکەوتنێک نابێت لەگەڵ بەغدا،هەروەک چۆن پێشتریش
پابەندی هیچ کام لە رێکەوتنەکانی پێش هەڵبژاردن نەبووە و دوای هەڵبژاردن پەشیمان بووەتەوە".
نەوەی نوێ
وتیشی، " داواکارین لە هاوڵاتیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی ئازیز کە ئیتر بەسە
باوەڕکردن بە درۆکانی دەسەڵات، بۆیە زۆر گرنگە بە گڕوتینەوە لە ڕۆژی ١١/١١ بچن بۆ
دەنگدان و دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن تا لەرێگای بەشدارییکردنمان لە حکومەتی داهاتووی
عێراق چارەسەری یەکجارەکیی مووچە بە تەوتینکردن ئەنجام بدەین".