PM:02:45:20/09/2025
660 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە پێنج کەس برینداربوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە بەرامبەر گوندی کەوا چەرموو، ئۆتۆمبێلێک بە ئاڕاستەی ناحیەی رزگاری هاتووە و دواتر وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە
جۆری کیا سیراتۆ بووە و لە رووداوەکەدا شۆفێر و چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە
برینداربوون.
باسی لەوەشکرد،
تەمەنی بریندارەکان ٢٩، ١١، ١٨، ١٧، ١٦ ساڵ بوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.