سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو: ئەگەری کوژانەوەى کارەبا ٢٤ کاتژمێریەکە هەیە

AM:11:47:20/09/2025

844 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو بانگەشەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەکات، بەڵام دەڵێت، لەمڕۆوە تا سێ رۆژى تر ئەگەری کوژانەوەى کارەبا هەیە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتى ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، کۆمپانیای دانا گاز لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ـی ئەم مانگە دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەوهۆیەوە بڕی ٣٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز کەم دەبێتەوە و بەوەش توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ مێگاوات كارەبا کەم دەبێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبن بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر بەشداربوونی کارەبا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتى ماوەبەسەرچوو بەناوی کارەبای ٢٤ کاتژمێریەوە نرخی کارەبای ١٣ هێندەی پێشوو لەسەر هاوڵاتیان گرانکردووە، بەڵام چەندین جار لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر کارەباکە دەکوژێنێتەوە، لەکاتێکدا بەهۆی لابردنی موەلیدە ئەهلیەکانەوە هاوڵاتیان هیچ کارەبایەکی جێگرەوەیان نیە.













گەلەری