سەردێڕ:

بریکارەکانی بەشەخۆراک ئاگاداردەکرێنەوە

PM:01:26:20/09/2025

692 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانی کەلوپەلی خۆراکــی هــەولێر دەڵێت، داوا لە بریکارەکانی بەشەخۆراک دەکەن سبەینێ دوای کاتژمێر۱۰ سەردانیان بکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، بــە مەبەستی دابەشکردنــی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراک بۆ ساڵی ٢٠٢٥، داوا لە بریکارەکانی بەشەخۆراک دەکەن سبەینێ یەکشەممە دوای کاتژمێر ۱۰ سەردانیان بکەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و پێشکەش کـــردنــــی پـــارەی لیستــی بریکاری.

وتیشی، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، پێویستە بریکارەکان ڤیزە کارتی بانکی جنوب ئیسلامییان پێبێت، وە هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش نەکات و لیستی بریکاری نەباتەوە بەشە خۆراکی بۆ ناچێت،

روونیشی کردەوە، بەشە خۆراکی سەبەتەی شەشەم لەسەر لیستی بریکاری مانگی ٩ دابەشدەکرێت کە بریتییە لە ۱ لیتر زەیت، ۱ کگم شەکر ، ۳کگم بـــرنج، ٥۰۰ گم نیسک، ٥۰۰گم ئارینۆک، ٤٠٠ گم دۆشاوی تەماتە.













گەلەری