سەردێڕ:

بەریتانیا؛ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ فەرەنسا دەستیپێکرد

PM:04:35:19/09/2025

636 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی بەریتانیا دەستیکرد بە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ فەرەنسا، بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان دوو وڵاتەکەش لە بەرامبەر ناردنەوەی هەر کۆچبەرێک، بەریتانیا کۆچبەرێکی تر بەشێوەیەکی یاسایی لە فەرەنسا وەردەگرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، لەگەڵ بەرینتانیا رێککەوتنەکەیان لەسەر پرسی کۆچبەران کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، وتیشی دیپۆرتکردنەوەی سەرجەم ئەو کۆچبەرە نایاساییانە دەستیپێکردووە کە لە رێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە فەرەنسا رەزامەندی نیشانداوە ئەو کۆچبەرانە وەربگرێتەوە کە بە رێگەی نایاسایی دەپەڕنەوە و دەگەنە کەناراوەکانی بەریتانیا. هەروەها فەرەنسا لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی هەر کۆچبەرێک کە لەلایەن بەریتانیاوەدیپۆرت دەکرێتەوە مەرجی ئەوەیە دەبێت بەریتانیا کۆچبەرێکی دیکە لە فەرەنساوە بە شێوەی یاسایی وەربگرێت.













گەلەری