سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، تێگەشتن و گفتوگۆ لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوت و بەغدا بەردەوامە بۆ نەهێشتی ئاستەنگەکان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی رێکەوتنەکانی هەرێم و بەغدا وتی،"هیوادارین رێککەوتنەکە لەم رۆژانەدا جێبەجێبکرێت و بەغداش مافى خەڵکى کوردستان دابین بکات".
وتیشی، لە
دوایین گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا ئاگادارکراونەتەوە کە تێگەشتن و گفتوگۆ لەنێوان
کۆمپانیاکانی نەوت و بەغدا بەردەوامە بۆ نەهێشتی ئاستەنگەکان.
باسی لەوەشکرد، هیوادارە کە پرسی مووچەی مووچەخۆران چیتر نەبێتە سەردێڕی هەواڵەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی پابەندنەبوونی حکوومەتە ماوەبەسەرچوو بەو رێکەوتنانەی کە خۆی واژۆی کردوون لەگەڵ بەغدا، چارەنووسی مووچەی مانگی حەوت و هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نادیارە، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، بەنیازە پێش هەڵبژاردنەکان دوو مووچەی پێ دابەشبکات و دواتر پرسی مووچە بە هەمان شێوەی ئێستا بمێنێتەوە.