سەردێڕ:

خۆڵبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

AM:11:02:20/09/2025

676 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت، سبەینێ کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تاکو کاتەکانی نیوەرۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت، پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین پێنج بۆ حەوت کم دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەینێ یەکشەممە وتی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٢ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٢٩ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٣ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٥ پلەی سیلیزی













گەلەری