PM:11:25:15/09/2025
1400 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، پێویستە بە زووترین کات ئەو بنەمای لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئێران واژۆیان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران گرنگە بۆ متمانەدانەوە بە کارەکانی ئاژانسەکەیان کە لەکاتی جەنگی ١٢ رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا راگیرابوو.
هەفتەی رابردوو رافایل گرۆسی و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە
قاهیرە رێککەوتنێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هاوئاهەنگییەکانیان واژۆکرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی جەنگی ١٢ رۆژەی ئێران و ئیسرائیلەوە
پەیوەندییەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم و ئێران بە تەواوەتی پچڕا و وڵاتەکە رێگەی نەدا
پشکنەرانی ئاژانسەکە سەردانی ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن.