PM:07:33:15/09/2025
1200 جار خوێندراوەتەوە
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری په‌روه‌رده پلانه‌كانی ئاشكرا كرد بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ناو پرۆگرامی خوێندن وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی گۆڕینی دیجیتاڵی وڵات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، عه‌دنان سه‌راج، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی بۆ كاروباری په‌روه‌رده له‌لێدوانێكدا وتی، "له ئێستادا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه كارده‌كات بۆ گونجاندنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌گه‌ڵ پێشهاته دیجیتاڵییه‌كان و مه‌رجه‌كانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی، هه‌نگاوی فه‌رمیش هه‌یه بۆ هێنانه‌كایه‌ی پرۆگرامی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ناو قوتابخانه‌كانی عێراق وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی گۆڕینی دیجیتاڵی".
ئاماژەی بەوەشکرد،
پلانه‌كان له ئارادان بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی ئاسانكراو بۆ قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی
و ئاماده‌كاری، بۆ ئه‌وه‌ی له قوتابخانه نمونه‌ییه‌كان له ماوه‌ی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ـدا
تاقیبكرێنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه،
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راهێنانی بە ژماره‌یه‌ك مامۆستا و تیمی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر
زیره‌كی ده‌ستكرد و فێربوونی ئاوێته ته‌واوكردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
تیمی ئاماده‌ن ده‌ست به جێبه‌جێكردن بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست بریتین له ئه‌زمونی سه‌ره‌تایی و په‌ره‌پێدانی خوله‌كانی
زانكۆ له بواری زیرەکی دەستکرد ( AI)
زانستی كۆمپیوته‌ر، زانستی داتا، پڕۆژه‌ی تاقیكاری بچوك، وه‌ك یانه‌كانی رۆبۆتیك و AI له هه‌ندێك
ناوچه‌دا، كه وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك بۆ بنیاتنانی شاره‌زایی و ئه‌زموون به‌كارده‌هێنرێن،
راهێنانی مامۆستایان له‌سه‌ر AI و چه‌مكه‌كانی فێربوونی تێكه‌ڵاو؛ پێكهێنانی
چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی AI،
لیژنه‌یه‌كی باڵای AI له چوارچێوه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ
به‌شداریكردنی پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی.