سەردێڕ:

وەزیری سامانە سروشتییەکان: بەم نزیکانە کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەردەکرێت

PM:03:18:15/09/2025

3904 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت، بەم نزیکانە کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەردەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کەمال محمەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم باسی لەوەکرد، لە دیدارێکدا لەگەل کونسوڵی گشتیی کۆماری چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسییەی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمیان تاوتوێ کردووە.

وتیشی، بەم نزیکانە کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەردەکرێت.

ئەوەش لە کاتیکدایە، سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیاکانی هەرێم رۆژانە نەوتێکی زۆر بەرهەم دەهێنن هیچ بڕە نەوتێکیش رادەستی بەغدا ناکات، تا وەکو کیشە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم جارەسەربکرێت.

 

 

 













گەلەری