ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەرم، کە یەکێکیان لە ناو ئۆتۆمبێل لە نزیک توونێلی پێشڕەو و یەكێکیش بە هەڵواسراوی لە پاركی هەواری شار دۆزرانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، كەمێك لەمەوبەر پیاوێک پێش ئەوەی بگاتە تونێلی پێشڕەو لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا گیانی لەدەستداوە.
وتیشی،
تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و پشكنینی
سەرەتایی بۆ كراوە، پیاوەكە بەتەمەنە و گومان دەكرێت جەڵتە لێیدابێت.
ئەوەشی
خستەڕوو، رووداوەكە نوێیە و تیمەكانیان تەرمەكەیان گەیەندووەتە پەیمانگای پزیشكی
دادی سلێمانی، بۆ ئەوەی توێكاری بۆ تەرمەكە بكرێت و حاڵەتی مردنەكە دەستنیشان بكەن.
بەپێی
زانیارییەکانیش، هاوڵاتییەكە ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزەری پێبووە و تەمەنی نزیکەی ٧٢ ساڵە.
هاوكات كهمێك
لهمهوبهر تەرمی هاوڵاتییەک بە هەڵواسراوی لەناو پارکی هەواری شار دۆزرایەوە و
تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی ئەو کەسەش گەیەندراوەتە
پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.