سەردێڕ:

راگەیەندراوی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت

PM:04:36:17/09/2025

2228 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، تا کاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەی سێقۆڵی (وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، كۆمپانیا بیانییەكان)، هەرێم بەشەنەوتی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەرێم هەموو ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی بە زیادەوە جێبەجێ کردووە بەرامبەر بەغدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکان گەڵاڵە بکرێت و تا کاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەکەش، هەرێم بەشەنەوتی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات.

حکومەتی ماوەبەسەرچوو داواشدەکات، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات، هاوشێوەی هاوتاکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.

لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ سەبارەت بە هەماهەنگیی تایبەت بە رێکاری دارایی و بابەتی باجەکان لەنێوان هەرێم و عێراق و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کرا.
















گەلەری