سەردێڕ:

عێراق هاوردەکردنی ٤٤ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی قەدەغە کرد

PM:05:15:17/09/2025

576 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەی هاوردەکردنی ٤٤ بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵیی بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە راگەیاند خۆیانەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی بەرنامەی ستراتیژی وەزارەت بۆ پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و لە رێگەی ساڵنامەی کشتوکاڵییەوە هاوردەکردنی ٤٤ بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵ قەدەغە کراوە، ئەمەش بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆیی سەقامگیری نرخە بۆ هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان، پێویستە چاودێریکردنی دەروازە سنوورییەکان بۆ ڕێگریکردن لە بەقاچاخهێنانی کاڵاکان بۆ ناو عێراق توندتر بکرێتەوە.

وتیشی، لە رێگەی ساڵنامەی کشتوکاڵییەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ کاردەکات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە نرخ و بەرهەمەکان لەنێوان بەرهەمهێنەران و بەکاربەران، لە ئەگەری زۆربوونی بەرهەمێکدا هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە دەرەوەی وڵات قەدەغە دەکرێت بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەگەری کەمی بەرهەمێکدا هاوردەکردن ڕێگەپێدراوە و ئەمەش لە هەموو وڵاتانی جیهان جێبەجێ دەکرێت.

روونیشیکردەوە، باجی گومرگی بۆ زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دادەنرێت بۆئەوەی بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بفرۆشێت و جووتیاران زیانیان پێ نەگات.













گەلەری