سەردێڕ:

تەندروستی عێراق دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە کەرکوک راگەیاند

PM:07:21:14/09/2025

812 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق واژۆکردنی گرێبەستی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە ناوچەی عەباسی سەر بە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.


ئەمڕۆ یەكشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی گرێبەستێکی واژۆکرد بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە ناوچەی عەباسی سەر بە پارێزگای کەرکوک، گرێبەستەكە بەشێکە لە پڕۆژەکانی بودجەی وەبەرهێنانی ٢٠٢٤ و لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی رێککەوتنی نێوان عێراق و چینە، کە بریتییە لە دروستکردنی ١٦ نەخۆشخانە، کە بەسەر پارێزگا جیاوازەکانی عێراقدا دابەشکراون.

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گرێبەستەکە بریتییە لە دروستکردنی نەخۆشخانەکە و پۆشتەكردنی بە مۆبیلیاتی مۆدێرن و کەرەستەی پزیشکی و تاقیگەیی.

باس لەوەشکراوە، نەخۆشخانەكە لە ماوەی سێ ساڵدا بە پێی رێساکانی وەزارەت و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان تەواو دەكرێت و دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییان.

نەخۆشخانەی عەباسی، دوایین نەخۆشخانەیە لە ناو ئەو ١٦ نەخۆشخانەیەی کە بڕیارە بەپێی رێککەوتنی عێراق و چین دروست بکرێن.













گەلەری