AM:10:04:17/09/2025
804 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی بۆ راگرتنی شەڕ لەگەل روسیا ئاشکراکرد و دەڵێت، ئامادەن لەگەل روسیا بگەنە ئاگربەست.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز باسی لەوە کرد، ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و روسیا کۆببێتەوە و دەشڵێت، مەرجی پێشوەختەی بۆ کۆبوونەوە نیە و جا کۆبوونەوەکان دوو قۆڵی بن یاخود سێ قۆڵی.
وتیشی، ئامادەیە لە هەر وڵاتێک دانوستاندن بکەن جگە لە روسیا سەبارەت بە
راگرتنی شەڕ و دەڵێت، هیوا دەخوازن دۆناڵد ترەمپ رازی ببێت بە ئاگربەست و ئەوانیش
ئامادەن بۆ ئاگربەست
دەشڵێت، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ نیوە، جەنگی ئۆکرانیا و روسیا بەردەوامە و
تاوەکو ئێستا بەشێکی خاکی ئۆکرانیا روسیا کۆنترۆڵکردووە و لە جەنگەکەدا بە سەدان
هەزار کەس کوژراون.