PM:04:01:14/09/2025
1468 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ئایندەوە وای فای "Wi-Fi" لە سەرانسەری عێراق نامێنێت و کێبڵی فایبەر ئۆپتیک جێگەی دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، هەیام یاسری، بە میدیا عێراقییەکانی وت، تا ساڵی ئایندە، لە سەرانسەری عێراق، ئینتەرنێت دەبیت بە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و جێگەی وای فای "Wi-Fi" دەگرێتەوە.
وتیشی، داخستنی
وای فای بە مانای داخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نییە، بەڵکو دەیانەویت
خزمەتگوزاری ئینەرنێت باشتر و هەرزانتر بکەن لە رێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە.
دەشڵێت، بەپێی
ئەو پلانانەی کە دانروان، خزمەتگوزاری وای فای لە ساڵی داهاتوودا
بە تەواوی کۆتایدێت و بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بە تەواوی پەسەند دەکرێت.