سەردێڕ:

رووداوێکی هاتووچۆ برینداری لێ کەوتەوە

PM:03:03:14/09/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لە شەقامی شەست مەتریی کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (مان-بارهەڵگر و کیا-دووتەنی) لە شەقامی شەست مەتریی قەزای کەلار پێکیاندادا، بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

وتیشی، بریندارەکە لێخوڕی ئۆتۆمبێلی جۆری کیا دووتەنییەکەیە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.













گەلەری