نەوەی نوێ بەشێک لە بەرنامەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ژێر دروشمی (بەرەو بەشدارییکردن لەحکومەتی عێراق و رزگاکردنی هاوڵاتیان لەم دۆخە خراپە) بڵاوکردەوە کە پێنج بەڵێنی سەرەکی وەک ستراتیژی کارکردن دیاریکردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، یەکەم بەڵێنی نەوەی نوێ دەڵێت: بەشداریی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین و لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەین.
دەربارەی کێشەی
مووچەش دەڵێت: سەرجەم مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لەڕێگای بانکەکانەوە
تەوتین دەکەین و کێشەی دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدەهێنین.
نەوەی نوێ بەڵێنی ئەوەشی بە دەنگدەرانی داوە، کە کارێک دەکەن کە پارتیی
و یەکێتیی نەبنەوە بەنوێنەری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و سەرکێشی بە
مووچە و قوت و ژیان و داهاتووی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەوە بکەن.
نەوەی نوێ
بەڵێنێکی سەرنجڕاکێشی تری بە هاوڵاتیان و گەنجان داوە، کە ئەویش بریتی یە لە
سولفەی زەواج (پێشینەی هاوسەرگیریی) بۆ سەرجەم گەنجان، لەڕێگای حکومەتی عێراقیی و
بانکە عێراقییەکانەوە جێبەجێیدەکەن
یەکێکی تر لە
بەڵێنەکانی نەوەی نەوەی نوێ دابینکردنی بەنزین و سوتەمەنییە لە بەغداوە بە نرخی
هەرزان بۆ هاوڵاتیان.
نەوەی نوێ
دەڵێت، کارێک دەکەن کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تۆڵەی خۆیان لە دەسەڵاتی پارتیی
و یەکێتیی بکەنەوە و لە رێگای سندوقی دەنگدانەوە کێشە و گرفتە کەڵەکەبوەکانیان
لەڕێگای حکومەتی عێراقییەوە چارەسەر بکەن.