AM:09:42:13/09/2025
7772 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتووچۆی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رێگای بازنەیی کەرکوک رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
ئەمڕۆ ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عامر نەریمان، وتەبێژی هاتووچۆی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک نزیک هەفتەبازاڕ، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە.
وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە خوێندکاری تێدابووە و بەرەو تاقیکردنەوەکانیان بەڕێکەوتوون، لە ئەنجامی رووداوەکە شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.