سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی پەسەندکرد

PM:06:48:12/09/2025

2352 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بەبێ حەماس راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ، پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بڵاوکردەوە، بەڵام بەو مەرجەی حەماس هیچ رۆڵێکی تێیدا نەبێت.

لە جاڕنامەکەدا بە تەواوی حەماس سەرکۆنە کراوە و باس لەوەشکراوە کە پێویستە چەک دابنێت.

هەروەها، ١٤٢ وڵات لە بەرژەوەندیی جاڕنامەکە دەنگیان داوە و ١٠ وڵاتی دیکەش لەنێویاندا ئیسرائیل و ئەمریکای هاوپەیمانی، لە دژی بڕیارەکە دەنگیان دا و ١٢ وڵاتی دیکەش بێلایەن بوون.













گەلەری