سەردێڕ:

پەروەردەی هەرێم وەڵامی خوێندکارانی کەوتووی پۆلی ١٢ دەداتەوە

PM:05:44:12/09/2025

1696 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی خوێندکارانی کەوتووی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی داوای زیادکردنی نمرەیان کرد بۆ دەرچوون، پەروەردەی هەرێم لە وەڵامدا بە میدیای پارتی وت، ئەم داواکارییە جێبەجێ ناکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بریکارێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەبارەت بە داواکاری زیادکردنی نمرەکان بە میدیای پارتی وت، داواکاری ئەو قوتابیانە ناڕەوایە، چونکە ئەگەر ئەو ١٠ نمرەیەی وەکو بڕیارێک دانراوە دەستکاری بکرێت و ٣٨ بکرێتە ٥٠، ئەوا ئەو خوێندکارانەشی کە لە وانەیەکدا ٣٦ نمرەیان هەیە داواکاری هاوشێوەیان دەبێت و مافی خۆیان دەبێت کە بۆ ئەوانیش بکرێتە ٥٠.

وتیشی، هەر بۆیە ئەم داواکارییە لە پلاندا نییە و جێبەجێ ناکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە ژمارەیەک لە خوێندکارانی کەوتووی پۆلی دوانزە و ئەوانەی تەنیا لە یەک وانەدا دەرنەچوون و نمرەکانیان نزیکەی ٣٨ ـە، داوا دەکەن ئەو ١٠ نمرەیەی وەزارەت بڕیاری داوە زیاد بکرێت، بکرێت بە ١٢ یان ١٣ نمرە، تاوەکو بتوانن نمرەی دەرچوون بەدەستبهێنن.













گەلەری