PM:01:25:12/09/2025
1176 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشك بۆ هەڵبژاردنی كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ئەحلام جابری، ئەندامی دەستەی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی وت، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆمسیۆن تیروپشك ئەنجام دەدات بۆ هەڵبژاردنی ناوی كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییە تەكنیكییە بەردەوامەكان بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
هەر بەپێی
زانیارییەكانی رۆژنامەکە، بۆ دەنگدانی تایبەت یان گشتی، پاداشتی كارمەندانی بنكە و
وێستگكەكانی دەنگدان بۆ فەرمانبەرانی حكومەت و خوێندكارانی زانكۆ و دەرچووان
جیاواز دەبێت.
باس لەوەشکراوە،
فەرمانبەران بۆ رێكخەری بنكە بڕی ٣٠٠ هەزار دینار وەردەگرن، بۆ بەڕێوەبەری وێستگە
٢٠٠ هەزار دینار و ١٥٠ هەزار دیناریش بۆ كارماندانی وێستگەی دەنگدان.
هەروەها،
خوێندكاران و دەرچووانیش، ٤٠٠ هەزار دینار بۆ رێكخەری بنكە و ٣٠٠ هەزار دینار بۆ
بەڕێوەبەری وێستگە و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ كارمەندان وەردەگرن.