سەردێڕ:

شوێنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران ئاشکراکرا

PM:12:53:12/09/2025

1828 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ته‌واوی ماددەی یۆرانیۆمی پیتێنراویان له‌ژێر پاشماوه‌ی دامەزراوە ئەتۆمییەکاندایە کە لە شەڕی ١٢ رۆژه‌ لەگەڵ ئیسرائیلدا، به‌ ئامانج گیران.


ئەمڕۆ هەینی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد،ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران بە مەبەستی پێشکەشکردنی راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هەڵسەنگاندن بۆ شوێن و چۆنیه‌تی گه‌یشتنیان به‌و ماددانه‌ دەکات.

وتیشی، ته‌واوی ماددەی یۆرانیۆمی پیتێنراویان له‌ژێر پاشماوه‌ی دامەزراوە ئەتۆمییەکاندایە کە لە شەڕی ١٢ رۆژه‌ لەگەڵ ئیسرائیلدا، به‌ ئامانج گیران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێران پێداگری ئەوەی دەکرد کە نابێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بنکە ئەتۆمییەکانیان بپشکنن بەڵام لە ئێستادا رێککەوتون لەسەر ئەوەی ئاژانسەکە پشکنین بۆ سەرجەم بنکە ئەیتۆمییەکانیان بکات.













گەلەری