سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پێنجوێن گەنجێک گیانی لەدەستدا

PM:03:44:11/09/2025

1604 جار خوێندراوەتەوە

لە نزیک ناڵپارێزی سنووری پێنجوێن رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و دوو هاوسەری گەنج تێیدا بوونە قوربانی، پیاوەکە گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بە برینداری رەوانەی سلێمانی کرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی پێنجوێن بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کرۆلا و پیکابێک روویداوە کە حاڵەتی پێکدادان بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ کە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەشی کە تەمەنی ١٦ ساڵ بووە، بە سەختی برینداربووە و رەوانەی سلێمانی کراوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندی کانی سپیکەی سەربە ناحیەی ناڵپارێزە، لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هاتووچۆش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.


 




سیروان رەفیق - پێنجوێن













گەلەری