PM:02:36:11/09/2025
1204 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، مانگی رابردوو ٤٢٩ بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ كراوە و زیاتر لە هەزار نەخۆشی دڵیش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتییەکەیان لەمانگی رابردوو، لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی هەزار و ٥٤٦ نەخۆش سەردانیان كردووە و هەزار و ٨٣ نەخۆشیش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئاماژەیان بەوەشکردووە،
لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ، ٤٢٩ بووژانەوەی دڵ و ٤٧ نەشتەرگەری دڵ
و ٣٢٥ نەشتەرگەری قەستەرە و ١٥٣ دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
بەپێی
ئامارەکانی تەندروستی سلێمانی،لەو نەخۆشخانانەی تایبەتن بە پسپۆڕییەكانی دڵ، ٢٦٥ پشكنینی سیتی سكان و ٣٧٨ ئیكۆ و ٣٠١ هێڵكاری
دڵ ئەنجام دراوە.
تەندروستی سلێمانی
دەشڵێت، تەنها لە ماوەی ئەو مانگەدا لە نەخۆشخانەکانی دڵ ١٤٨ چارەسەری سروشتی و ٢٣٦ تیشك گیراوە و سێ هەزار و ١٥٥ پشكنینی
تاقیگەییش ئەنجام دراوە.