بەڕێوەبەری گشتی نەوتی سۆمۆ دەڵێت،عێراق بەنیازە بۆرییەکی نوێی نەوت لە سەرانسەری کەنداودا بۆ عومان درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی هاوردەی نەوت بەرز بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتی نەوتی سۆمۆ وتی،گفتوگۆ و رێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان عێراق و عومان هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو لە عومانەوە بۆ عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە
دیاریکراوە بۆ دروستکردنی بۆری نەوت بە توانای ١٠ ملیۆن بەرمیل لە بەندەری دوقم لە
عومان. هەروەها، لە ساڵانی داهاتووشدا بڕەکە زیاتر دەکەن.
هاوکات،گفتوگۆ
لە نێوان عێراق و عوماندا هەیە بۆ دیاریکردنی رێڕەوی بۆرییەکە، ئەگەر بۆریەکە بە
وشکانی درێژبکرێتەوە، پێویستی بە رێککەوتن دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی تێیدا
تێدەپەڕێت، ئەگەر بە دەریادا تێپەڕێت، ئەوا بە کەنداوی عەرەبیدا دێت و لە بەندەری
بەسرە تا بەندەری عومان درێژدەبێتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، رۆژی ٣ـی ئەم مانگە، حکومەتی عێراق دوو رێککەوتن و ٢٤ یاداشتی
لێکتێگەیشتنی لە بوارە جیاجیاکان لەگەڵ سوڵتانییەتی عومان واژۆ کردووە.