AM:11:06:11/09/2025
4192 جار خوێندراوەتەوە
چالاکوان و نوسەری ئەمریکی کە پشتیوانێکی سەرەکی دۆناڵد ترەمپ بوو، لە کاتی قسەکردندا لە زانکۆیەک تەقەی لێکرا و بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١١ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، چارلی کێرک لە زانکۆی یوتا ڤالی لە شاری ئورێم لە ویلایەتی یوتا لە کاتی قسەکردندا لە کۆبوونەوەیەکی بە کۆمەڵدا لە زانکۆکە لە لایەن کەسێکەوە تەقەی لێکراو بە سەختی بریندار کرا، پاشان گیانی لەدەستدا.
هەروەها، دوای
رووداوەکە پۆلیسی ویلایەتی یۆتا دەڵێن چارلی بە قەناس تەقەی لێکراوە و تا ئێستا
بکوژەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەی گەڕان بەدوایدا بەردەوامە، هاوکات، حاکمی ویلایەتەکەش
دەڵێت، ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە سزا دەدرێت و ئەم کارە تیرۆرێکی سیاسییە.
جێی
ئاماژەپێدانە، بەیانی ئەمرۆ ماتەمینی گشتی لە ئەمریکا راگەێندراو ئاڵای وڵاتەکە بۆ
نیوە داگیرا بەهۆی کوژرانی چارلییەوە.