سەردێڕ:

وەزیرێکی پێشووتری هەرێم کۆچی دواییکرد

AM:08:44:10/09/2025

30824 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری کاروباری پەرلەمان لە کابینەی پێشووتری حکومەتی کوردستان و جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتکێشان رایگەیاند، سەعد خالید جێگری سکرتێری حزبەکەیان دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر گیانی لەدەستدا.

سەعد خالد لە دایکبووی ساڵی 1963 هەولێرە، کۆتایی ساڵی 1979 بووە بە پێشمەرگە لە ریزەکانی حزبی سۆسیالیست، لە ساڵی 1994 بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی 1996 بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لەکابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری هەرێم بوو بۆ کاروباری پەرلەمان و دواتر بووە جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.













گەلەری