سەردێڕ:

بەرەی گەل: بەردەوام دەبین لە کاری سیاسی

AM:09:40:24/08/2025

5888 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای شەڕ و بارگرژییەکانی نێوان بەرەی گەل و یەکێتی، کە بە دەستگیرکردنی لاهور جەنگی کۆتاییهات، کەسێکی نزیک لە لاهور جەنگی و سەرکردە لە بەرەی گەل دەڵێت، پڕۆسەی سیاسی حزبەکە بەردەوام دەبێت و ناوەستێت.


شادمان مەلا حەسەن، کەسی نزیک لە لاهور جەنگی و سەرکردە لە بەرەی گەل بڵاویکردەوە، بارەگای بەرەی گەل لە شاری هەولێر، لە کۆبوونەوەیەکی حزبەکەدا، شەڕەکەی ٢٢ـی مانگ تەوەری سەرەکی گفتووگۆی هاوهەلوێستانی بەرەی گەل بوو.

وتیشی، هەموو ئەندامانی حزبەکە بەلێنی بەردەوامییان داوە و بەرەی گەل لە پڕۆسەی سیاسی بەردەوام دەبێت و ناوەستێت.

هەروەها، جەختیشی کردەوە، کە سەلامەتی گیانی لاهور جەنگی و تەواوی هەڤاڵەکانی لە ئەستۆی یەكێتییە.













گەلەری