PM:10:20:22/10/2025
9436 جار خوێندراوەتەوە
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، لە ئامێدی زۆرترین بارانباریووە کە ١٣.٤ ملیم بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥،بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا، لە بامەڕنێ چوار پۆینت دوو ملم لە دهۆک و زاخۆش نزیکەی ملیمێک باران باریوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کەشناسی هەرێم،لە ئامێدی زۆرترین بارانباریووە کە ١٣.٤ ملیم بووە.
وتیشی، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک
تا سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ، سبەینێش ئەو شەپۆلە بارانبارینەی
رووی لە هەرێم کردووە کۆتاییدێت.