سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

PM:07:48:22/10/2025

25396 جار خوێندراوەتەوە

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە تاسلوجە باوک و کوڕێک گیانیانلەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌همه‌ن عه‌بدوڵا وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، رووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە لە تاسڵوجە، چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و دوانیان گیانیانلەدەستداوە کە باوک و کوڕن و دوانەکەی تر کە خیزانی پیاوەکە و منداڵێکی تریان بووە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبیلێکى جۆرى ئۆپڵ خۆى کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکى چوار تەنیدا و لە ئەنجامدا شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە و کوڕەکەی کە تەمەنی چوار ساڵە، گیانیان لەدەستداوە.

داواش دەکات، شۆفێران پابەندى یاسا و رێنماییەکانى هاتووچۆبن تا بەدوربن لەو رووداوە ناخۆشانە و سەروماڵى هاوڵاتیان بە پارێزراوى بمێنێتەوە.


 














گەلەری