سەردێڕ:

گۆمێک لە نەوتی رەش دروستبووە و مەترسی هەیە تێکەڵی ئاوی دەریاچەی دوکان بێت

PM:11:57:22/10/2025

2532 جار خوێندراوەتەوە

گۆماوێک لە نەوتی رەش دروستبووە کە مەترسی تێکەڵبوونی بە ئاوی دەریاچەی دوکان هەیە و لە ئەگەری تێکەڵبوونی مەترسی لەسەر ئاوی خواردنەوە و ئاودێریی تەواوی ئەو ناوچانە دروستدەکات کە پشت بە ئاوی دوکان دەبەستن. شایەتحاڵەکانی نزیک لەو ناوچەیەش دەڵێن، ئەو تانکەرانەی نەوتەیان رشتووە و هەڵگری تابلۆی شارەکانی هەرێم بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لەبارەی ئەو نەوتەی رژاوە چەند شایەتحاڵێکی سنووری خەلەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو تانکەرانەی نەوتەکەیان رشتووە و هەڵگری تابلۆی شارەکانی هەرێم بوون و نەوتەکەش نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە.

ئەو هاوڵاتییانە دەشڵێت، سەرەڕای ئەوەی لایەنە پەیوەندارەکان لەم رووداوە ئاگادارن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەربەستێکیان بۆ نەوتە رەشەکە دروستنەکردووە، کەنەهێڵن تێکەڵ بەدەریاچەی دوکان بێت و مەترسیییەکانی دوور بخەنەوە لە پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە.

هاوکات چالاکوانێکی بواری ژینگەش دەڵێت، دانیشتوانی ناوچەکەئەوەدەخەڕوو جگە لەمەترسی لەسەرپیسبوونی ئاوی خواردنەوە مەترسییە بۆ سەر لەوەڕگا و کشتوکاڵ وئەو ئاژەڵانەی بۆ لەوەڕاندن دەبرێنە ئەو ناوچە.













گەلەری