کۆیلە و کاریگەریەکانی لەسەر هەڵبژاردن
PM:02:12:18/10/2025
2996 جار خوێندراوەتەوە
مەلا فەرمان
+
-
لە مێژوودا باس دەکرێت یۆنانیەکان داهێنەری
سیستەمی ژیانی دیموکراسین و وڵاتەکەیان بە لانکەی دیموکراسی دادەنرێت، لەم لانکەوە
سەری هەڵداوە و گەورەبووە؛ لەگەڵ ئەم داهێنانەشدا یۆنانییەکان دەیانوت "
کۆیلەکان لە بەرئەوەی ئازادنین و تەنها دەنگ بە ئاغاکانیان دەدەن، بۆیە نابێت
بەشداری هەڵبژاردن بکەن".
پاڵنەری نوسینی ئەم وتارە، ١- لایەنگری حیزبێکم
بینی دەیوت" لەبەر ئەوەی مەلائیکەکان دەنگی دەدەنێ و پشتیوانی دەکەن، حیزبەکەم
یەکەم دەبێت، یان یەکێکی تر ئامادەیە ببێت بە سەگی بەردەرگا"، لە کەرکوکیش
گەنج دەکڕدرێت بە پەنجا هەزار دینار.
٢- گواستنەوەی سەنگەر لە کاتی هەڵبژاردنەکان؛ راستە
هەڵبژاردن و دەنگدان لە کەشێکی دیموکراسیدا دەستەبەری حوکمێکی رەشید و دادپەروەر
دەکا، کاتێک هەر تاکێکی کۆمەڵگە ئازادبێت لە دەنگدان، بەڵام کە دەنگدەر ناچاردەکرێ
بەڕێگەی جیاجیا، هەڕشە و ترس ، پارە و بەرتیل، نانبڕین یان لەسەر بنەمای خێڵ و
وابەستەیی و خزمخزمێنە، ئەوا بەرهەمەکەی هێنانەدی حکومەتی ناڕەشید، نادادپەروەر و
گەندەڵ دەبێت.
ئەو بارودۆخە چەقبەستوەی ئێستای گەلی عێراق و
هەرێم تێیدا دەژین بە کردەوە دەریدەخا تەواوی هەڵبژاردنەکان لە ٢٠٠٣ بۆ ئێستا، یان
١٩٩١ بۆ ئێستا نە لە کەشێکی دیموکراسیدا ئەنجامدراوە نە تاکی ئازادیش هێندە بوە تا
بتوانێ ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بگۆڕێ.
ئەم چەقبەستوە سیاسیەی لەم وڵاتە هەیە بەرهەمی
ئەو هەڵبژاردنانەن، بۆیە پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم و عێراق لە ژێر پرسیاردایە و
ئومێد ناکرێت لە مەودای نزیکدا بەم پرۆسەیە رێڕەوی حوکمڕانی و گوزەرانی خەڵک
بگۆڕدرێ.
لەم وڵاتە ( هەرێمی کوردستان و عێراق) ئەگەرچی
جۆری کۆیلە و کۆیلایەتی و خاوەنەکانیان گۆڕاوە، بەڵام کاریگەریەکانیان وەک خۆی
ماوە، ناشتوانین وەک یۆنانی کۆن بکەین، بۆیە تا هەموو تاکەکان ئازاد نەبن، کۆتایی
بە کۆیلە نەیەت لە رێگەی پرۆسەی وشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و یەکگرتنی دەنگە
ناڕازیەکان بۆ لادانی ئەم سیستمە، پرۆسەی هەڵبژاردن هیچ دەرئەنجامێکی ئەوتۆی
ئەرێنی لێچاوەڕوان ناکرێت.
ئەی بۆ دەنگ بدەین؟ دوا قسە، بەشداری خەڵک لە
دەنگدان و دەنگدان بە لایەنەکانی دەرەوەی حیزبەکانی دەسەڵات، پەیامێکە بۆ رای گشتی
و دونیای دەرەوە، بۆ کادری خودی حیزبەکانیش ئاگادارکردنەوەیەکی باشە کە هاوڵاتیان
ناڕازین لەم دەسەڵاتانەی کە ئێوە پشتیوانیان دەکەن؛ جگە لەوەی ئەم بەشداریکردنە لە
مەودای دوردا بەرهەمی باشی دەبێt,