سەردێڕ:

شاعیرێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

PM:05:41:27/07/2025

5256 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کوردۆ عەبدوڵا، ناسراو بە کوردۆی شاعیر لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەناو مزگەوتی گەورە، کوردۆ عەبدوڵای ناسراو بە کوردۆی شاعیر گیانی لەدەستدا.

بە وتەی شایەتحاڵێک کە بۆ ئێن ئاڕ تی قسەی کرد وتی، کوردۆ شاعیر لە دوای نیوەڕۆدا دەچێتە مزگەوتی گەورەی سلێمانی و دوای ئەوەی نوێژیکردووە، بەمەبەستی پشوودان لە مزگەوتەکە راکشاوە و خەوی لێکەوتووە، بەڵام دوای ئەوەی ماوەیەکەی زۆر کە وەک شایەتحاڵکە باسی دەکات نزیکەی سێ کاتژمێر بووە هەر بەو شێوە ماوەتەوە و هەڵنەستاوە، ئیتر چەندین کەسێک رۆشتوون هەڵیبستێنن پێیان وابوو خەوتووە، بەڵام دەبینن جەستەی سارد بووەتەوە و رەنگی تێکچووە، ئیتر لەوکاتەدا پۆلیس و تەندروستی سلێمانی لێ ئاگادار دەکەنەوە و دەرکەتووە گیانی لەدەستداوە و دواتر براوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.

کوردۆی شاعیر یەکێک بوو لەو کەسانەی لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پشتگوێخرابوو و لەسەر شەقامەکان دەمایەوە و بەهۆی خۆشەویستییەکەی لەناو خەڵک، ببووە هۆی ئەوەی خەڵک هاوکاری بکات.














گەلەری