PM:02:20:28/05/2025
1976 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، دەستیان کردووە بە ناو نوسین بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی لە رۆژانی جەژندا قوربانی دەکەن، وتیشی، تا ئێستا زیاتر لە شەش رێکراو و دەزگای خێرخوازی ناویان نووسیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٥، هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، دەستیان کردووە بە ناو نوسین بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی لە رۆژانی جەژندا قوربانی دەکەن و داواش دەکات لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنەوە یان لە رێگەی کوشتارگەی هەولێرەوە ناوەکانیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی لەو کاتەدا بە زووی کارەکانیان بۆ ئەنجامبدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنەوە یان لە
رێگەی کوشتارگەی هەولێرەوە جۆری ئەو ئاژەڵەی کە سەری دەبڕن پێیان بڵێن و ئەوانیش
کاتەکانیان بۆ دیاری دەکەن.
وتیشی، نرخەکان
لای ئەوان سنوردارە و ناتوانرێت زیاتر وەربگیرێت، ئاژەڵی گەورە ٦٠ تا ٧٠ هەزار دینارە و ئاژەڵی بچوکیش ٢٠ تا ٢٥
هەزارە.
هێرش قادر ـ هەولێر