سەردێڕ:

سبەی لەم ناوچانەی هەرێم و عێراق پشووی فەرمییە

PM:09:40:23/02/2025

4180 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، هەریەک لە چۆمان و تەوێڵە و بیارە و پێنجوێن و پارێزگای نەینەوا و کەرکوک سبەی دووشەممە پشووی فەرمییە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، قایمقامیەتی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سنووری پێنجوێن بڕیاریانداوە سبەی دووشەممە لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمیە.

ئەحمەد بارزان، قائیمقامی چۆمان بە ئێن ئارتی راگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بەفر و بەستنی رێگاکان سبەی دووشەممە لە تەواوی دام و دەزگاکانی سنوری چۆمان پشووی فەرمەیە. لە ئێستادا جگە لە رێگای هامڵتۆن تەواوی رێگاکانی سنوری چۆمان بەستویەتی.

هاوکات،پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا رۆژەکانی دووشەممە و سێشەممە دەوامی فەرمی لە خوێندنگەکان رادەگیرێت.

پارێزگاری نەینەواش رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، سبەی دووشەممە پشووی فەرمییە.

هەروەها، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، لەبەر دۆخی کەشوهەوای هەورامان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما سبەی دووشەممە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٥ پشووی فەرمی دەبێت لە ناوچەکانی تەوێڵە و بیارە و دەوروبەری.













گەلەری