سەردێڕ:

کەسێک بەچەقۆ کوژرا

PM:10:55:23/02/2025

24884 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو کەس لە رزگاری سەر بە سنووری کەلار یەکێکیان کوژرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی ڕزگاری سەربە کەلار شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو کەس دروست بوو لەئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئەیوب عبدلله محمد ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، لەئێستادا لەسەر هۆکار و چۆنێتی رووداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.













گەلەری