PM:09:38:20/02/2025
3304 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی محەمەدی حاجی مەحمود لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو، حزبەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ مانگانە ١٥٠ هەزار دۆلار و بزوتنەوەی گۆڕان ٢٥٠ هەزار دۆلار لە حکومەت وەردەگرن. وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، ئەو قسانە تۆمەتە و تەشهیرە و مافی خۆمانە رەتی بدەینەوە و رێکاری یاساییش بگرینە بەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، محەمەدی حاجی مەحمود، تۆمەتێکی خستوەتە پاڵمان، تۆمەت بەخشینەوە و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و زۆریشمان بیستووە و بە شیاوی وەڵاممان نەزانیوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو قسانەی تۆمەتە و تەشهیرە و مافی خۆمانە رەتی بدەینەوە و رێکاری یاساییش
بگرینە بەر بۆ گێرانەوەی مافی خۆمان.
وتەبێژی
یەکگرتوو وتیشی، حەقوایە لایەنی پەیوەندیداریش کە حکومەتە هەڵوێستی خۆی روونبکاتەوە
و راستییەکە دەر بخات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکردبوو، هەموو حزبەکان پارە لە یەکێتی و پارتی
وەردەگرن و دژایەتی نەوەی نوێ دەکەن.