PM:04:59:08/02/2025
9008 جار خوێندراوەتەوە
دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی لە کۆلێژە سەرەکییەکانی کوردستان دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە و دەڵێن، ژمارەیان نزیکەی ٨٠٠ دەرچووە و دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر دایانبمەزرێنێت و هەروەها کاتی دامەزراندنیشیان دیاریبکات.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی لە کۆلێژە سەرەکییەکانی کوردستان گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند، " ئێمە وەک دەرچووانی دانەمەزراوی بەشی پزیشکی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ نیگەرانی و داواکارییەکانمان سەبارەت بە دانەمەزراندمان رادەگەیەنین.
ئاماژەیان
بەوەشکرد، ژمارەیەیان نزیکەی ٨٠٠ دەرچووە و پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر بە زووی دایانبمەزرێنێت و کاتی دامەزراندنیشیان
دیاریبکات.
دەرچووانی پزیشکی گشتی ئەوەشیان خستەڕوو، چەندجارێک
داواکاریمان کردووە و حکومەتی کاربەڕێکەر وەڵامی نەداوینەتەوە.
دەرچووانی
دانەمەزراو دەشڵێن، بەردەوام دەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و گردبوونەوە و
خۆپیشاندان.