وریا حەمەکەریم رۆژنامەنوسی دیاری کوردستان و پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی کۆچی دوای کرد.
وریا حەمەکەریم ساڵی ١٩٨٧ لە هەڵەبجە لە دایکبووە و هەر لەو شارەیشدا نیشتەجێبووە، وریا بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بووە و خاوەنی دوو منداڵ بووە. ماوەی زیاتر لە ١٢ ساڵە وەکو پەیامنێر و پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی کاریکردووە، لە وەرزی نوێی ئێن ئاڕتیدا بووە بە پێشکەشکاری بەرنامەی گەڕیدە کە یەکێک بووە لە پڕبینەرترین بەرنامەکانی ئێن ئاڕتی و بەردەوام لە خەمی خەڵکدا بووە و کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیانی خستووەتەڕوو.
لە سنووری
پاریزگای هەڵەبجە زۆرترین پرسی گەندەڵی ئاشکراکردووە و بەهۆی دەستبردنی بۆ کەسیە هەستیارەکان
زیاترلە ١٠ جار توشی گرتن و دادگایی کردن بووەتەوە و بەشێک لە کەیسەکانیشی تائێستاس
یەکلایی نەکراونەتەوە.
وریا کەسێکی
دەمبەخەندە و رووخۆش بووە و بەردەوام لەگەڵ خەڵکدا بووە جێگای خۆی لە دڵی بینەر و
بیسەرانیدا کردبووەوە.
وریا حەمەکەریم
لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە پۆستێکدا لە فەیسبوکدا نوسیویەتی، هەموو سەرەتایەک کۆتاییەکی هەیە،
بۆیە دەبێت خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، بەداخەوە کۆتایی ئەو لە بەرەبەیانی ٦ی ٢ی ٢٠٢٥دا
و لە کاتژمێر ٤و ٣٠ی خولەکدا بوو، لەکاتێکدا بوو کە وریا بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئۆتۆمبێلێکی
دیکە دەوەستێت و لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەبن،
لەو کاتەدا بارهەڵگرێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا و هەردووکیان
گیان لەدەست دەدەن.