PM:12:04:06/02/2025
8304 جار خوێندراوەتەوە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی ئێن ئاڕ تی و خانەوادەی وریا حەمەکەریم کرد و رایانگەیاند، "کۆچی ناوادە و لە ناکاوی هاوکارمان وریا حەمەکەریم لە ناخەوە دڵگرانی کردین، وریا رۆژنامەنووسێکی روح سوک و زیرەک و چالاک و پیشەییانە کاری دەکرد بەرهەمەکانی دانسقەبوون، هیوا خوازین ئەوە دوا کۆستی بنەماڵەو ناوەندی میدیایی بێت".
رۆژنامەنووسانی سلێمانیش، بەهەمان شێوە پرسەو سەرەخۆشی خۆیان دەربڕی و رایانگەیاند، "بەڕێزان لەخانەوادەی هاوپیشەمان وریا حەمەکەریم و هاورێ و هاوپییشەکانمان لەکەناڵی NRT ئێمە وەک رۆژنامەنوسانی مەیدانی سلێمانی خۆمان بەخاوەنی ئەم کۆستەگەورە دەزانین و دەمانەوێت خەمەکەتان لەگەڵ بەش بکەین چونکە کۆستەکە گەورەیە".
ئاماژەیان
بەوەشکرد، بەڕێزان وریا وەک موڵکی خەڵکی کوردستان سەیردەکرێت کاردانەوەی خەڵکی هەر
لەساتی بڵاوبونەوەی هەواڵی مردنی گەواهی ئەو راستیەدەدەن ، چیرۆکی مەرگی وریا وەک
پیشەکەی و وەک خودی وریا خۆی پیرۆز رۆیشتوبووە یاداشتێکی تر لەخەرمانی کارەکانی تەمەنی،
ئاکاری بەرزو روشتی پەپوولە ئاسای وریا هەموومانی لەناخەوە غەمبارکرد".
رۆژنامەنوسانی
سلێمانی: خوای گەورە سەبوری
خێزان و خانەوادەکەی و ئێوە و ئێمەش بدات.