بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوکارمان وریا حەمە کەریم گیانی لەدەستدا.
کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ لەسەر رێگای سلێمانی عەربەت وریا حەمە کەریم توشی رووداوی هاتوچۆ بوو و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادوەری سلێمانی رایگەیاند
کە کاتژمێر ٦ی بەرەبەیان تەرمی وریا حەمە کەریم گەیەنراوەتەوە پەیمانگای پزیشکی
دادوەری.
وریا حەمەکەریم ماوەی ١٢ ساڵە لە ئێن ئارتی
کاردەکات وەک پەیامنێر و دواتریش پێشکەشکار.
لە وەرزی نوێی ئێن ئارتی وریا حەمە کەریم پێشکەشکاری
بەرنامەی گەڕیدە بوو کە یەکێکە لە پڕبینەرترین بەرنامەکانی ئێن ئارتی.
دامەزراوەی میدیایی نالیا بە قووڵی ماتەمینی
خۆی رادەگەیەنێت بۆ گیان لەدەستدانی وریا حەمە کەریم و گیان لەدەستدانی کەلێنێکی
گەورەیە کە پڕناکرێتەوە جێگەی.