نووسینگەی پارێزگای پاکستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک، ١٤ منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی پاکستان، ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی کۆمپرێسەری ئامێری فێنککەرەوە لە بەشی چاودێریی وردی کۆرپەلە کەوتووەتەوە و بە خێرایی لە بەشەکەدا بڵاوبووەتەوە.
ئاماژەی
بەوەکرد، ڕووداوەکە لە نهۆمی سێیەمی بەشی دایکایەتی و منداڵان لە پەیمانگای زانستە
پزیشکییەکانی پاکستان لە شاری، ئیسلام ئاباد ڕویداوە.
لای خۆیانەوە،
بەرپرسانی تیمی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی ڕایانگەیاند، پاش کۆنترۆڵکردنی
ئاگرەکە و ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی، تەرمی منداڵەکان ڕادەستی کەسوکاریان
کراونەتەوە و ڕێوشوێنی پێویستیش بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە و ڕێگری
کردن لە دووبارەبوونەوەی گیراوەتەبەر.